<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۶ مرداد ۷, یکشنبه
به‌ڕێوه‌چوونی‌ چه‌ند رێپێوان له‌ ئاڵمان بۆ مه‌حكومكردنی‌ ده‌ركردنی‌ حوكمی‌ ئێعدام بۆ دوو رۆژنامه‌ڤانی‌ كورد
له‌ درێژه‌ی‌ مه‌حكومكردنی‌ ده‌ركردنی‌ وكمی‌ ئێعدامی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كورد، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور‌و هیوا بوتیمار له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانه‌وه‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، رێكه‌وتی‌ 25/7/2007 له‌ كاتژمێری‌ 13 تا 14ی‌ دوانیوه‌ڕۆدا خۆپیشانداێك له‌پێش پارلمانی‌ ئه‌یاله‌تی‌ "برێمن" به‌ به‌شداریی‌ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ـ ناوه‌ندی‌ چاك، كومیته‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، ناوه‌ندی‌ داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤـ له‌ ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی‌ كوردی‌ (ماك)، كۆمه‌ڵه‌ی‌ كولتوری‌ سه‌نتروم كوردستان، سه‌نته‌ری‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئێران به‌ڕێوه‌چوو. له‌ كۆتایی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا بڕیارنامه‌یه‌ك كه‌ تێیدا داوای‌ پشتگری‌ له‌ پارلمانتاره‌كان كرابوو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان كاك شه‌هریار نه‌قشبه‌ندی‌، نوێنه‌ری‌ كومیته‌ی‌ ئه‌ڵمانی‌ حیزب‌و مسته‌فا ساڵح پێشكه‌ش به‌ پارلمانتاره‌كان كرا كه‌ پێشوازیان لێ‌كرا. هه‌روه‌ها رۆژی‌ هه‌ینی‌، 27/7/2007 له‌ شاری‌ هانوفه‌ردا رێپێوانێك به‌م بۆنه‌وه‌

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved