<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۶ مرداد ۱۰, چهارشنبه
به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغاتی‌ له‌ شاری‌ گیلانغه‌رب
به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ گیلانغه‌رب له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا كۆمه‌ڵێك چالاكیی‌ ته‌بلیغاتیی‌ به‌ربڵاویان له‌ سه‌رجه‌م شه‌قام‌و كۆڵان‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ گیلانغه‌ربدا به‌ڕێوه‌برد. له‌م چالاكییه‌دا دروشم‌و تراكتی‌ حیزبی‌ نووسراون‌و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.جێی‌ باسه‌ به‌هۆی‌ به‌ربڵاویی‌ چالاكییه‌ ته‌بلیغاتییه‌كه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات‌و سپای‌ پاسدارانی‌ رێژیم بۆ ماوه‌ی‌ 3 رۆژ ئاماده‌باشی‌ ته‌واویان راگه‌یاند‌وه‌‌و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو جۆره‌ جموجۆڵێكی‌ خه‌ڵكیان خستۆته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved