<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۶ مرداد ۳۱, چهارشنبه
كوشتن‌و گرتنی‌ چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، شه‌وی‌ 28 له‌سه‌ر 29ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1386، هێزه‌ دژی‌گه‌لییه‌كانی‌ رێژیم بێ‌ هۆیه‌كی‌ روون له‌ به‌رانبه‌ر زانكۆی‌ "په‌یام نوور"ی‌ مه‌ریوان دا ته‌قه‌یان له‌ ماشینێك كرد كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.له‌ گوندی‌ "بلوان ئاوا"ی‌ ناوچه‌ی‌ له‌یلاخی‌ سنه‌ 3 كه‌س كه‌ ناوی‌ 2 كه‌سیان بریتیه‌ له‌ سه‌لاح محه‌ممه‌دی‌، كوڕی‌ شه‌هید محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی‌‌و عه‌تا محه‌ممه‌دی‌، كوڕی‌ كه‌ریم له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.هه‌روه‌ها شه‌وی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ له‌ گوندی‌ "شمشێر"ی‌ پاوه‌دا كه‌سێك به‌ناوی‌ "موجته‌با" ده‌ستبه‌سه‌ركرا.هۆی‌ گیران‌و چاره‌نووسی‌ ناوبراویش ناڕوونه‌.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved