<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۶ شهریور ۱۹, دوشنبه
راگه‌یه‌ندراوی‌ كومێسیۆنی‌ ته‌شكیلات به‌ بۆنه‌ی‌ 15هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری‌ شه‌هیدبوونی‌ دوكتور شه‌رفكه‌ندییه‌وه‌
خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ره‌فی‌ كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران!
له‌ به‌ره‌به‌ری‌ 15یه‌مین ساڵڕۆژی‌ تیرۆری‌ ناجوامێرانه‌ی‌ رێبه‌ری‌ زانا‌و لێهاتووی‌ گه‌له‌كه‌مان دوكتور سادقی‌ شه‌رفكه‌ندی‌‌و هاوڕێیانی‌ داین، كه‌ به‌ ده‌ستی‌ ره‌ش‌و چه‌په‌ڵی‌ ئینسانكوژانی‌ رێژیمی‌ دژی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ له‌ ریستۆرانی‌ میكونۆس له‌ برلین تیرۆر كران. ئه‌م جینایه‌ته‌ سامناكه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ 3 ساڵ‌ پێشتر دوكتور قاسملووی‌ ناودار له‌ لایه‌ن دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ وتووێژ تیرۆر كرابوو. رێبه‌رانی‌ رێژیم پێ‌یان وابوو به‌ تیرۆری‌ دوكتور قاسملوو بزووتنه‌وه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران تووشی‌ شكست ده‌بێ‌. به‌ڵام دیتمان قوتابیانی‌ مه‌كته‌بی‌ دوكتور قاسملوو دوای‌ شه‌هیدبوونی‌ ئه‌و رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌ چۆن ئاڵای‌ خه‌باتیان شه‌كاوه‌ راگرت‌و دوژمنانی‌ كوردیان تووشی‌ سه‌رسووڕمان‌و ناهومێدی‌ كرد، بۆیه‌ رێژیم ده‌ستی‌ دایه‌ داڕشتنی‌ پیلانێكی‌ دیكه‌‌و گه‌ڵاڵه‌ی‌ تیرۆری‌ دوكتور شه‌رفكه‌ندییان داڕشت، ئه‌و جاره‌ به‌ خه‌یاڵی‌ خۆیان پێ‌یان وابوو به‌ تیرۆری‌ دوكتور شه‌رفكه‌ندی‌ به‌و ئامانجه‌ كه‌ له‌ تیرۆری‌ دوكتور قاسملوو پێ‌ نه‌گه‌یشتبوون، ده‌گه‌ن.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved