<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۶ مرداد ۳۱, چهارشنبه
درێژه‌ی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغاتیی‌ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزب به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژه‌وه‌
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزب له‌ درێژه‌ی‌ چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كانیان دا به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ، 62یه‌مین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌م شوێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئاگر له‌سه‌ر به‌رزایی‌یه‌كانی‌، بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ تراكت‌و نووسینی‌ دروشم‌و... چالاكیی‌ ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌بردوه‌:
كوشتن‌و گرتنی‌ چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، شه‌وی‌ 28 له‌سه‌ر 29ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1386، هێزه‌ دژی‌گه‌لییه‌كانی‌ رێژیم بێ‌ هۆیه‌كی‌ روون له‌ به‌رانبه‌ر زانكۆی‌ "په‌یام نوور"ی‌ مه‌ریوان دا ته‌قه‌یان له‌ ماشینێك كرد كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.له‌ گوندی‌ "بلوان ئاوا"ی‌ ناوچه‌ی‌ له‌یلاخی‌ سنه‌ 3 كه‌س كه‌ ناوی‌ 2 كه‌سیان بریتیه‌ له‌ سه‌لاح محه‌ممه‌دی‌، كوڕی‌ شه‌هید محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی‌‌و عه‌تا محه‌ممه‌دی‌، كوڕی‌ كه‌ریم له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران.هه‌روه‌ها شه‌وی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ له‌ گوندی‌ "شمشێر"ی‌ پاوه‌دا كه‌سێك به‌ناوی‌ "موجته‌با" ده‌ستبه‌سه‌ركرا.هۆی‌ گیران‌و چاره‌نووسی‌ ناوبراویش ناڕوونه‌.
به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغی‌ به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژه‌وه‌ له‌ شارو ناوچه‌كانی‌ كوردستان
به‌پێی‌ راپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ، 62یه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزب له‌ زۆربه‌ی‌ شارو ناوچه‌كانی‌ كوردستان دا چالاكیی‌ ته‌بلیغاتیی‌ جۆراوجۆریان وه‌ك كردنه‌وه‌ی‌ ئاگر
له‌سه‌ر به‌رزایی‌یه‌كان، نووسینی‌ دروشم، بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ تراكت‌و وێنه‌ی‌ شه‌هیدان‌و... به‌ڕێوه‌بردوه‌.
۱۳۸۶ مرداد ۲۳, سه‌شنبه
بانگه‌واز بۆ به‌شداریی‌ له‌ ئاكسیۆنی‌ 24ی‌ ئاگۆست دا له‌ شاری‌ بێرلین
هاونیشتمانه‌ ئازاده‌كان، دۆستانی‌ به‌ڕێز
چه‌ندین مانگه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ په‌ره‌ی‌ به‌ سه‌ركوتی‌ شێتانه‌ی‌ بزاڤه‌ هه‌قخوازانه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌مان داوه‌. رۆژێك نیه‌ كه‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن، به‌ندكردن، ئه‌شكه‌نجه‌كردن، ده‌ركردن یان به‌ڕێوه‌بردنی‌ حوكمی‌ ئێعدام‌و پێكهاتنی‌ شووه‌ تلۆیزیۆنییه‌كان بڵاونه‌بێته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغاتی‌ له‌ مه‌هاباد‌و بۆكان‌و نه‌غه‌ده‌ به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، رۆژی‌ هه‌ینی‌، 19/5/1386، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزب له‌ شاری‌ مه‌هاباد به‌ دانانی‌ 62 گوڵ‌ به‌ شێوه‌ی‌ نووسینی‌ "حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران" له‌سه‌ر گڵكۆی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د رێزیان له‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ، 62یه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ حیزب گرت.
۱۳۸۶ مرداد ۱۴, یکشنبه
تراكتی‌ تایبه‌ت به‌ 25ی‌ گه‌لاوێژی‌، 62هنه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

پیرۆز بێ‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ 62هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران. بۆ وه‌رگرتنی‌ تراكتی‌ تایبه‌ت به‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ تكایه‌ له‌ خواره‌وه‌ كلیك بكه
۱۳۸۶ مرداد ۱۰, چهارشنبه
به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغاتی‌ له‌ شاری‌ گیلانغه‌رب
به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ گیلانغه‌رب له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا كۆمه‌ڵێك چالاكیی‌ ته‌بلیغاتیی‌ به‌ربڵاویان له‌ سه‌رجه‌م شه‌قام‌و كۆڵان‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ گیلانغه‌ربدا به‌ڕێوه‌برد. له‌م چالاكییه‌دا دروشم‌و تراكتی‌ حیزبی‌ نووسراون‌و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.جێی‌ باسه‌ به‌هۆی‌ به‌ربڵاویی‌ چالاكییه‌ ته‌بلیغاتییه‌كه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات‌و سپای‌ پاسدارانی‌ رێژیم بۆ ماوه‌ی‌ 3 رۆژ ئاماده‌باشی‌ ته‌واویان راگه‌یاند‌وه‌‌و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو جۆره‌ جموجۆڵێكی‌ خه‌ڵكیان خستۆته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌.
به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 1200 که‌س رێوڕه‌سمی‌ 25ی گه‌لاوێژ له‌ وڵاتی سوئێد به‌ڕێوه‌چوو
ۆ رێزگرتن له‌ 62هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کومیته‌ی ئاماده‌کاریی رێوڕه‌سمی 25ی گه‌لاوێژ له‌ وڵاتی سوئێد، رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 28-07-2007، رێوڕه‌سمێکی به‌شکۆی له‌ شاری "وێسترۆس" به‌ڕێوه‌ برد
كورتةميزووى حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved