<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۸ فروردین ۲۳, یکشنبه
عه‌بباس جه‌لیلیان به‌ 15 مانگ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ مه‌حكووم كرا

عه‌بباس جه‌لیلیان به‌ 15 مانگ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ مه‌حكووم كرا

عه‌بباس جه‌لیلیان، نووسه‌ر‌و توێژه‌ری‌ كورد، رێكه‌وتی‌ 22ی‌ خاكه‌لێوه‌، له‌ لقی‌ 3ی‌ دادگای‌ شۆڕشی‌ كرماشاندا حوكمی‌ 15 مانگ زیندانی‌ ته‌عزیریی‌ پێ‌ راگه‌یه‌ندرا.
هه‌واڵده‌ری‌ چاودێری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، ناوبراو به‌ تۆمه‌تی‌ ناسین‌و راكێشانی‌ سیخوڕ‌و ناساندنی‌ به‌ وڵاتی‌ بیانی‌، به‌پێی‌ ته‌بسه‌ره‌ی‌ مادده‌ی‌ 510ی‌ یاسای‌ سزای‌ ئیسلامی‌ مه‌حكووم كراوه‌‌و له‌ ماوه‌ی‌ 20 رۆژ پاش رێكه‌وتی‌ راگه‌یاندنیدا، مۆڵه‌تی‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمه‌كه‌دا هه‌یه‌.
عه‌بباس جه‌لیلیان له‌ گشت قۆناخه‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دادگادا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ ره‌ت كردۆته‌وه‌‌و خوازیاری‌ خستنه‌ڕووی‌ به‌ڵگه‌ بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ ساخته‌یه‌ بووه‌. به‌ڵام دادگا بێ‌ سه‌رنجدان به‌ داخوازیی‌ ناوبراو‌و هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ داوای‌ ناوبراو له‌مه‌ڕ وه‌دواخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ دادگا تا دیاریكردنی‌ پارێزه‌ر، ئه‌و حوكمه‌ی‌ ده‌ركرد.
شایانی‌ باسه‌ عه‌بباس جه‌لیلیان ناسراو به‌ "ئاكۆ"، كه‌سایه‌تیی‌ ئه‌ده‌بیی‌ ناسراوی‌ كورد‌و نووسه‌ری‌ چه‌ندین به‌رهه‌م له‌وانه‌ فه‌رهه‌نگی‌ باشوور، رۆمان، ره‌نگامه‌، كۆكراوه‌ی‌ زه‌ڕینه‌‌و سیمینه‌‌و... هتده‌. ناوبراو له‌ رێكه‌وتی‌ 26ی‌ به‌فرانباری‌ 1387دا له‌ ماڵی‌ خۆی‌ له‌ ئیسلام ئابادی‌ كرماشاندا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
عه‌بباس جه‌لیلیان پاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون به‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌ 100 میلیۆن تمه‌نی‌ ئازاد كراو له‌ رێكه‌وتی‌ 17ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا بێ‌ده‌رفه‌ت‌و ئیمكانی‌ دیاریكردنی‌ پارێزه‌ر، دادگایی‌ كرا.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved