<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۸ فروردین ۳۱, دوشنبه
57 میلیار تمه‌ن بۆ 7سه‌د له‌پێشكه‌وتن، له‌ پترۆشیمی‌ مه‌هابادا خه‌رج كراوه‌‌

57 میلیار تمه‌ن بۆ 7سه‌د له‌پێشكه‌وتن، له‌ پترۆشیمی‌ مه‌هابادا خه‌رج كراوه‌‌

سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕینی‌ چوار ساڵ‌‌و خه‌رجكردنی‌ زیاتر له‌ 57 میلیارد تمه‌ن پڕۆژه‌ی‌ چێكردنی‌ پترۆشیمیی‌ مه‌هاباد كه‌متر له‌ 7 له‌ سه‌دی‌ جێبه‌جێ‌ بووه‌.
نوێنه‌ری‌ مه‌هاباد له‌ پارلمانی‌ رێژیم له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ ئاژنسی‌ خه‌به‌ریی‌ موكریانی‌ وت: له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ رابردوودا پێشكه‌وتنێكی‌ به‌رچاوه‌ رووی‌ نه‌داوه‌‌و به‌ره‌وپێشچوون له‌ ره‌وتی‌ كاره‌كاندا به‌ كه‌متر له‌  
7 له‌ سه‌د راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ هۆكارگه‌لی‌ جۆراوجۆری‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ بێ‌مودیرییه‌تی‌. به‌دوادانه‌چوونی‌ به‌رپرسانی‌ پێوه‌ندیدار، بوونی‌ هێندێ‌ لایه‌نی‌ تێكده‌ر، كێشه‌ی‌ وازهێنانی‌ خاوه‌ن سه‌هامه‌كان‌و په‌یمانكاره‌ بیانییه‌كان‌و كێشه‌كانی‌ وه‌دڕه‌نگكه‌وتن له‌ دابینكردنی‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌رزییه‌كاندا.
به‌پێی‌ راپۆرتی‌ موكریان نیوز، چێكردنی‌ پترۆشیمیی‌ مه‌هاباد له‌ ساڵی‌ 83دا ده‌ستی‌ پێ‌ كرد‌و سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕینی‌ چوارساڵ‌ هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌. خاته‌می‌، سه‌ركۆماری‌ ئه‌وكاتی‌ رێژیم له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م پڕۆژیه‌دا رایگه‌یاندبوو، كارناسان ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵیان بۆ گه‌یشتنی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ قۆناخی‌ به‌رهه‌مهێنان داناوه‌.
به‌ وته‌ی‌ نوێنه‌ری‌ مه‌هاباد تا ئێستا زیاتر له‌ 57 میلیارد تمه‌ن له‌ بوودجه‌ی‌ تایبه‌تیی‌ "ارزی‌‌و ریاڵی‌" له‌م پڕۆژه‌یه‌دا خه‌رج كراوه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردنی‌ زه‌ویی‌‌و شوێنی‌ پڕۆژه‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌.‌



Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved