<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۸ فروردین ۲۶, چهارشنبه
رووناك سه‌فازاده‌، به‌ 6 ساڵ‌ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ مه‌حكووم كرا


رووناك سه‌فازاده‌، به‌ 6 ساڵ‌ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ مه‌حكووم كرا


به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ "تغییر برای‌ برابری‌" (گۆڕین بۆ یه‌كسانی‌)، محه‌ممه‌د شه‌ریف، پارێزه‌ری‌ رووناك سه‌فازاده‌، چالاكی‌ مافه‌كانی‌ ژنان، رایگه‌یاند: ناوبراو له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ 6 ساڵ‌ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ مه‌حكووم‌و له‌ تۆمه‌تی‌ مۆحاربه‌ (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ‌ خودادا) ته‌بره‌ئه‌ كرا.
به‌ وته‌ی‌ محه‌ممه‌د شه‌ریف، ئه‌م چالاكه‌ی‌ مافه‌كانی‌ ژنان به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامه‌تی‌ له‌ رێكخراوێكی‌ كوردیدا به‌ 5 ساڵ‌ زیندانی‌ ته‌عزیری‌‌و به‌هۆی‌ ته‌بلیغی‌ دژی‌ رێژیم‌و به‌ قازانجی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ ساڵێك زیندانی‌ ته‌عزیری‌ مه‌حكووم كراوه‌.
ناوبراو وتوویه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م حوكمه‌دا ناڕه‌زایه‌تیی‌ ده‌رده‌بڕێ‌ تا له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌دا بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا بدرێ‌.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved