<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۸ فروردین ۲۳, یکشنبه
بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنفرانسی دێموکراسی، مافه‌کانی مرۆڤ‌و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بروکسێل

بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنفرانسی دێموکراسی، مافه‌کانی مرۆڤ‌و مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ بروکسێل

نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ که‌ له‌ ۱‌و ۲ ی ئاپریلی ۲۰۰۹ له‌ کۆنفرانسی بروکسێل دا به‌شداریان کرد، سوپاسی پیشتیوانی نوێنه‌رانی پارلمان ئورووپا‌و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی نیوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانی ئه‌و کۆنفرانسه‌‌و پیشتیوانی کردنیان له‌ که‌مپینی بۆ دێموکراسی، مافه‌کانی مرۆڤ‌و مافه‌کانی گه‌ڵانی ئێران.
ـ نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ له‌و باوه‌ره‌دان که‌ کۆنفرانسی بروکسێل سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وام‌و فراوانه‌کانی رێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن له‌ به‌شداری نوێنه‌رانی پارلمان ئورووپا‌و به‌رگرتن له‌ ئاڵوگۆری ئازادانه‌ی بۆچوونه‌کان، به‌ سه‌رکه‌وتوویه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ـ نوێنه‌رانی کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ جارێکی دیکه‌ پێ له‌سه‌ر یه‌کیه‌تیی دڵخوازانه‌ی گه‌ڵانی ئێران له‌ یه‌کپارچه‌یی وڵاتی ئێران دا، دادەگرنه‌وه‌. ئه‌وان ئاڵوگۆره‌ دێموکراتیکییه‌کان به‌ رێگه‌گه‌ڵی ئاشتیخوازانه‌، هه‌مه‌لایه‌ن‌و به‌ پشتیوانی خەڵکی ئێران به‌ مومکین ده‌زانن‌و ئه‌وه‌ له‌ چوارچێوەی جیهانییشدا راده‌گه‌ێنن‌و بووختانی جوداییخوازی به‌ ته‌واوه‌تی ره‌تده‌که‌نه‌وه‌.
ـ نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ داوا له‌ رێژیمی ئێران ده‌که‌ن که‌ به‌ پرینسیپه‌ یاسایی‌و په‌یمانه‌ نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌و هه‌روه‌ها به‌ به‌ڵێن‌و پابه‌ندییه‌کانی خۆی له‌ بەرامبه‌ر ئه‌واندا رێز دابنێ. ئه‌و بوارانه‌‌‌ به‌ فەرمی ناسینی مافه‌کانی سیاسیی، فه‌رهه‌نگیی، ئابووریی، زمانیی، ئاینییه‌کانی گه‌لانی دانیشتووی جوگرافیای ئیستای ئێران‌و مافی ژنانیش ده‌گرێته‌وه‌.
ـ نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌‌ن که‌ وێرای یارمه‌تی‌و پیشتیوانی به‌ بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ئێران، به‌ دامه‌زراندنی ئامرازگه‌لێکی راگه‌یاندنی گشتی‌و یارمه‌تی دان به‌ دەستوێراگه‌یشتنی ئه‌و گه‌لانه‌ی که‌ له‌ ده‌ستویراگه‌یشتن به‌و ئامرازانه‌دا بێ هێزن،‌و به‌ پێکهێنانی کارئاسانی بۆ بلاوبوونه‌وه‌ی هەواڵ به‌ زمانه‌کانی دیکه‌ی ئێران وه‌ک زمانی تورکی، کوردی، عه‌ره‌بی‌و بلووچی لە ئامرازه‌کانی راگه‌یاندنه‌ مه‌وجووده‌کانی وه‌ک ده‌نگی ئامریکا، بی بی سیی فارسی، دویچه‌ وێله‌،‌و رادیو فه‌ردا، یارمه‌تی به‌ که‌شی دێموکراتیک له‌ ئێران دا بکه‌ن.
ـ نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ داوا له‌ یه‌کیه‌تیی ئورووپا ده‌که‌ن به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و گه‌شه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی گه‌لانی ئێران، له‌ پێشتوانی کردن له‌ ئێمه‌ درێخی نه‌کا‌و له‌ چوارچێوەی نیوده‌وڵه‌تیدا داهاوکاریمان بکا.
ـ نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ له‌و باوه‌ره‌دان که‌ گه‌شه‌کردنی دێموکراسی له‌ ئێران وه‌دی نایه‌ ته‌نیا به‌ رێگه‌ چاره‌یه‌کی دامه‌زراو له‌سه‌ر سیسمێکی سێکولار، چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی‌و فێدراڵ نه‌بێ که‌ له‌وێدا بەشداری سیاسی هه‌موو گه‌ڵانی دانیشتووی‌ ئێرانی دەسته‌به‌ر کرابێ. ئه‌و سیستمه‌ به‌ ده‌سته‌به‌رکردنی خودموختاری‌و فێدراڵیزم، کە دەربری مافی چارەی خۆ دیاری کردنی نیوخۆییه‌، وه‌‌ک پیشتیوانی گەلانی ئێران به‌ ژمار دێ

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ
برۆکسێل- 3 ی ئاپریلی 2008

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved