<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۸ فروردین ۲۴, دوشنبه
ئه‌ندامێكی‌ دێرینی‌ حیزب له‌ مه‌هاباددا كۆچی‌ دوایی‌ كرد
ئه‌ندامێكی‌ دێرینی‌ حیزب له‌ مه‌هاباددا كۆچی‌ دوایی‌ كرد
ئه‌ندامێكی‌ دێرینی‌ حیزب به‌ناوی‌ محه‌ممه‌دئه‌مینی‌ شامحه‌ممه‌دی‌، رێكه‌وتی‌ 19ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ 88، له‌ مه‌هاباددا كۆچی‌ دوایی‌ كرد.كاك محه‌ممه‌دئه‌مین شامحه‌ممه‌دی‌، سه‌ره‌تای‌ شۆڕشی‌ 1357 پێشمه‌رگه‌ی‌ PDKI بوو. ناوبراو به‌هۆی‌ كێشه‌‌و گرفتی‌ بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌وه‌ ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌، به‌ڵام تا دواساتی‌ ژیانی‌ به‌ رێبازی‌ دێموكرات وه‌فادار بوو.شایانی‌ باسه‌ كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین شامحه‌ممه‌دی‌ هه‌روه‌ها باوكی‌ شه‌هید ته‌ها شامحه‌ممه‌دی‌‌و مامی‌ شه‌هید سوڵتان شامحه‌ممه‌دی‌ بوو. ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی‌ خۆشه‌ویستی‌ شاری‌ مه‌هاباد بوو.به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كاك محه‌ممه‌د شامحه‌ممه‌دییه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌‌و كه‌سوكاری‌ ناوبراو ده‌كه‌ین‌و خۆمان به‌ هاوخه‌میان ده‌زانین. رۆحی‌ شاد‌و رێگای‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی‌ پڕڕێبوار بێت.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved