<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۸ فروردین ۲۶, چهارشنبه
حوكمی‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ په‌روین ئه‌رده‌ڵان كه‌م كرایه‌وه‌

حوكمی‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ په‌روین ئه‌رده‌ڵان كه‌م كرایه‌وه

په‌روین ئه‌رده‌ڵان كه‌ به‌ دوو ساڵ‌ زیندانی‌ هه‌ڵپه‌سێردراو له‌ ماوه‌ی‌ 3 ساڵدا مه‌حكووم كرابوو، حوكمه‌كه‌ی‌ له‌ لقی‌ 21ی‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ ئوستانی‌ تاراندا بۆ ساڵێك زیندانی‌ هه‌ڵپه‌سێردراو له‌ ماوه‌ی‌ 3 ساڵدا كه‌م كرایه‌وه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "تغییر برای‌ برابری‌" (گۆڕین بۆ یه‌كسانی‌)، په‌روین ئه‌رده‌ڵان به‌پێی‌ دادگای‌ یه‌كه‌م به‌ تۆمه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌‌و رێككه‌وتن به‌ مه‌به‌ستی‌ تێكدانی‌ ته‌ناهیی‌ وڵات‌و تێكدانی‌ نه‌زمی‌ گشتی‌‌و سه‌رپێچی‌ له‌ به‌رامبه‌ر پۆلیسدا مه‌حكووم كرابوو. شیرین عیبادی‌‌و نه‌سرین ستووده‌، پارێزه‌رانی‌ په‌روین ئه‌رده‌ڵان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و حوكمه‌دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌‌و له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌دا یه‌كه‌م تۆمه‌تی‌ ناوبراو لابرا‌و حوكمه‌كه‌ی‌ كه‌م كرایه‌وه‌.
شایانی‌ باسه‌ په‌روین ئه‌رده‌ڵان له‌ رێكه‌وتی‌ 13ی‌ ره‌شه‌مه‌ی‌ 1385دا له‌گه‌ڵ‌ 32 كه‌س له‌ چالاكانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ژنان له‌ به‌رامبه‌ر دادگای‌ شۆڕشدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و چه‌ندین رۆژ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ئێویندا بوو.‌

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved