<$BlogMetaData$>
پێشوا قازی محه‌مه‌د •
د.عبدالرحمان قاسملو
•
د.سعید شه‌ره‌فکندی
•
به‌ڵگه‌نامه‌كانی كونگره‌ی 14 •
راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی •
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ •
•
•
•
•
•
•
بۆ وه‌رگرتنی هه‌ركام له به‌شه‌كان، تكایه له‌سه‌ری كلیك بكه.
فایلی تایبه‌ت: كۆنگره‌ی ئۆگرانی رێبازی قاسملوو

یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی نێوان پلینۆمی پێشووو ئه‌م جاره‌مان، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو. سه‌ره‌تاكانی پێش هه‌ڵبژاردن، خودی هه‌ڵبژاردن‌و رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ بوون. ئێمه له پلینۆم‌دا بڕیارمان دا كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌حریم بكه‌ین به هۆگه‌لێك كه ئه‌وكات باسمان كرد كه گرنگترینیان ئه‌وه بوو كه هیچ ئاڵوگۆڕێك به سه‌ر رێژیم‌دا نه‌هاتووه تا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین. هێندێك رێكخراو‌و لایه‌نی دیكه‌یش ته‌حریمیان كرد، هێندێكی دیكه‌ش ته‌حریمیان نه‌كرد. هه‌ڵبژاردن كه به‌ڕێوه چووه‌و ئیستدلال‌و بۆچوونه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن هه‌مووی راست ده‌رچوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران توانیی به كۆمه‌ڵێك پیلان كه هه‌میشه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردندا بههڕێوهیان ده‌با، سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای سندوقه‌كانی ده‌نگدان راكێشێ.
گزارش های ارسالی از سنندج حکایت از آغاز موج گسترده بازداشت از صبح روز پنج شنبه در کردستان دارند. گزارش های ارسالی به موارد متعدد بازداشت و سطح گسترده آن در سنندج از سوی ادارات و نهادهای امنیتی کردستان اشاره می کنند.جێگیربوونی هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی مه‌ریواندا
به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، هێزێكی پڕچه‌كی سوپای پاسداران كه به شه‌ش تۆپه‌وه ئیسكۆرت ده‌كران، كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، 8ی بانه‌مه‌ڕی 1388، گه‌یشتنه شاری مهریوانو له‌وێشه‌وه به‌رو ساوجی وه‌ڕێ كه‌وتن. هێشتا دیار نیه ئه‌و هێزه له كوێ جێگیر ده‌كرێن.
جگه له ژماره‌یه‌كی زۆری چهكدارو چه‌كی قورس‌و ته‌قه‌مه‌نی، سوپای پاسداران ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لۆدێرو ماشینی جاددهسازی به‌رو ناوچه‌كانی مه‌ریوان گواستۆته‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی رێژیم له نێوان شاره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌نێوان سنه ـ مهریوانو مه‌ریوان ـ كامیاران چه‌ندین وێستگه‌ی پشكنینیان دامه‌زراندووه.
پێویست به زیادكردنه پڕچه‌ك كردن‌و میلیتاریزه كردن ته‌نانه‌ت ناو شاره‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه‌و ره‌وتی ئاسایی ژیانی شارنشینان تووشی كێشه كردووه.

له درێژه‌ی مانگرتنی مامۆستایان‌دا قوتابخانه‌كان داخران
له درێژه‌ی مانگرتنی مامۆستایان له چه‌ندین شاری ئێران‌دا، رێكه‌وتی 8ی بانه‌مه‌ڕ، مامۆستایان نه‌چوونه سه‌ر پۆلی وانه‌وتنه‌وه‌و قوتابخانه‌كان داخران. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، زۆربه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی مهریوانو سه‌رجه‌م گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایانی ئێران‌دا، له چوونه‌سه‌ر پۆلی وانه‌وتنه‌وه خۆیان بوارد.
هێزه‌كانی رێژیم‌و به‌تایبه‌ت پاراستنی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌وڵیان دا به هه‌ڕه‌شه‌و چاوترسێنكردنی مامۆستایان پێش به‌و مانگرتنه بگرن، به‌ڵام مامۆستایان بێ سه‌رنجدان به هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی رێژیم مانگرتنه‌كه‌یان درێژه پێ داوه‌و شێلگیرانه پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه ره‌واكانیان ده‌كه‌ن.
تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه 80 له سه‌دی قوتابخانه‌كان له ناوچه‌ی مه‌ریواندا داخراون.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایان له شاره‌كانی ره‌شت، ئیسلامشار، كرماشان‌و میاندواودا مانگرتن كه له رێكه‌وتی 7ی بانه‌مه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه. له‌و شارانه‌دا زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان له قۆناخی سه‌ره‌تایییه‌وه تا پێش دانشگایی به ته‌واوی داخراوه.
شایانی باسه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا مامۆستایان مانیان گرتووه‌و به‌رده‌وام مامۆستایانی شاره‌كان تێكه‌ڵ به مانگرتنه‌كه ده‌بن.
ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانش له هه‌واڵێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند، به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌جاد خاكساری له كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی "حق التدریس"ی له به‌رامبه‌ر پارلمانی شوورای ئیسلامی‌دا، لقی 2ی دادگای شۆڕش بۆ ئازادكردنی ناوبراو داوای بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌نی كردووه.
سه‌جاد خاكساری له هه‌مبه‌ر ئه‌و بارمتهیهداو ناته‌بابوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه دراوه‌ته پاڵ ناوبراو، ناڕازییه‌و توانایی دانانی ئه‌و بارمته‌یه‌ی نیه.
ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانی تاران، سه‌جاد خاكساری به ته‌واوی بێ‌تاوان له قه‌ڵه‌م دهداتو ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو به زوڵمی چه‌ند به‌رابه‌ر له به‌رامبه‌ر چالاكانی سێنفیدا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.

به‌رنامه‌كانی"رادیۆ
ده‌نگی
كوردستانی ئێران"
هه‌موو رۆژێ
كاتژمێری 17:00 به‌كاتی
ئورووپای رۆژئاوا، واته
18:30 بهكاتیئێران له‌سه‌ر کانالی
تیشک تیڤی بڵاو ده‌بێته‌وه
.
Satellite:
Hotbird-4
Frequency:
11585 MHz
Polarization:
vertical
Symbol Rate:
27500
FEC:
3/4
Channel: Tishk tv
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر کانالی رادێۆیی GBTS1 رۆژانه ساعت 14:00 به کاتی ئوروپا واته کاتژمێر 15:30 به کاتی ئێران له‌سه‌ر فرکانسی خۆاره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
Satellite:
Hotbird 13East
Frequency:
12596 MHz
Polarization:
Vertical
Symbol Rate:
27500
FEC:
3/4
Channel: GBTS1
به‌هۆی بوونی فیلته‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی سایته‌کان له
نێوخۆی وڵات‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر لهئۆگران و خوێنه‌رانی
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ناتوانن ڕۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیان
بخوێننه‌وه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا
هه‌وڵده‌ده‌ین ڕۆژنامه‌ی کوردستان له‌ڕێگه‌ی
ئیمهیلهوهبۆ خوێنه‌رانی بنێرین
ناو نوسین بۆ رۆژنامه