<$BlogMetaData$>
پێشوا قازی محه‌مه‌د •
د.عبدالرحمان قاسملو
•
د.سعید شه‌ره‌فکندی
•
به‌ڵگه‌نامه‌كانی كونگره‌ی 14 •
راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی •
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ •
•
•
•
•
•
•
وتووێژی گۆڤاری "ئاره‌ش" له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك مسته...
وتووێژی به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، له‌گه‌ڵ رۆژ...
57 میلیار تمه‌ن بۆ 7سه‌د له‌پێشكه‌وتن، له پترۆشیم...
بارودۆخی جه‌سته‌یی قاله‌مه‌ڕه خراپه
حوكمی هه‌ڵپه‌سێردراوی په‌روین ئه‌رده‌ڵان كه‌م كر...
رووناك سه‌فازاده، به 6 ساڵ زیندانی ته‌عزیری م...

له درێژه‌ی مانگرتنی مامۆستایان‌دا قوتابخانه‌كان داخران
له درێژه‌ی مانگرتنی مامۆستایان له چه‌ندین شاری ئێران‌دا، رێكه‌وتی 8ی بانه‌مه‌ڕ، مامۆستایان نه‌چوونه سه‌ر پۆلی وانه‌وتنه‌وه‌و قوتابخانه‌كان داخران. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، زۆربه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان‌و سه‌رجه‌م گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایانی ئێران‌دا، له چوونه‌سه‌ر پۆلی وانه‌وتنه‌وه خۆیان بوارد.
هێزه‌كانی رێژیم‌و به‌تایبه‌ت پاراستنی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌وڵیان دا به هه‌ڕه‌شه‌و چاوترسێنكردنی مامۆستایان پێش به‌و مانگرتنه بگرن، به‌ڵام مامۆستایان بێ سه‌رنجدان به هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی رێژیم مانگرتنه‌كه‌یان درێژه پێ داوه‌و شێلگیرانه پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه ره‌واكانیان ده‌كه‌ن.
تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه 80 له سه‌دی قوتابخانه‌كان له ناوچه‌ی مه‌ریواندا داخراون.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایان له شاره‌كانی ره‌شت، ئیسلامشار، كرماشان‌و میاندواودا مانگرتن كه له رێكه‌وتی 7ی بانه‌مه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه. له‌و شارانه‌دا زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان له قۆناخی سه‌ره‌تایی‌یه‌وه تا پێش دانشگایی به ته‌واوی داخراوه.
شایانی باسه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا مامۆستایان مانیان گرتووه‌و به‌رده‌وام مامۆستایانی شاره‌كان تێكه‌ڵ به مانگرتنه‌كه ده‌بن.
ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانش له هه‌واڵێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند، به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌جاد خاكساری له كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی "حق التدریس"ی له به‌رامبه‌ر پارلمانی شوورای ئیسلامی‌دا، لقی 2ی دادگای شۆڕش بۆ ئازادكردنی ناوبراو داوای بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌نی كردووه.
سه‌جاد خاكساری له هه‌مبه‌ر ئه‌و بارمته‌یه‌دا‌و ناته‌بابوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه دراوه‌ته پاڵ ناوبراو، ناڕازییه‌و توانایی دانانی ئه‌و بارمته‌یه‌ی نیه.
ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانی تاران، سه‌جاد خاكساری به ته‌واوی بێ‌تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو به زوڵمی چه‌ند به‌رابه‌ر له به‌رامبه‌ر چالاكانی سێنفیدا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.

به‌رنامه‌كانی"رادیۆ
ده‌نگی
كوردستانی ئێران"
هه‌موو رۆژێ
كاتژمێری 17:00 به‌كاتی
ئورووپای رۆژئاوا، واته
18:30 بهكاتیئێران له‌سه‌ر کانالی
تیشک تیڤی بڵاو ده‌بێته‌وه
.
Satellite:
Hotbird-4
Frequency:
11585 MHz
Polarization:
vertical
Symbol Rate:
27500
FEC:
3/4
Channel: Tishk tv
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر کانالی رادێۆیی GBTS1 رۆژانه ساعت 14:00 به کاتی ئوروپا واته کاتژمێر 15:30 به کاتی ئێران له‌سه‌ر فرکانسی خۆاره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
Satellite:
Hotbird 13East
Frequency:
12596 MHz
Polarization:
Vertical
Symbol Rate:
27500
FEC:
3/4
Channel: GBTS1
به‌هۆی بوونی فیلته‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی سایته‌کان له
نێوخۆی وڵات‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر لهئۆگران و خوێنه‌رانی
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ناتوانن ڕۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیان
بخوێننه‌وه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا
هه‌وڵده‌ده‌ین ڕۆژنامه‌ی کوردستان له‌ڕێگه‌ی
ئیمهیلهوهبۆ خوێنه‌رانی بنێرین
ناو نوسین بۆ رۆژنامه