<$BlogMetaData$>
پێشوا قازی محه‌مه‌د •
د.عبدالرحمان قاسملو
•
د.سعید شه‌ره‌فکندی
•
به‌ڵگه‌نامه‌كانی كونگره‌ی 14 •
راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی •
به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆ •
•
•
•
•
•
•
جێگیربوونی هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ناوچه‌ی مه‌ریواندا
به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، هێزێكی پڕچه‌كی سوپای پاسداران كه به شه‌ش تۆپه‌وه ئیسكۆرت ده‌كران، كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه، 8ی بانه‌مه‌ڕی 1388، گه‌یشتنه شاری مه‌ریوان‌و له‌وێشه‌وه به‌رو ساوجی وه‌ڕێ كه‌وتن. هێشتا دیار نیه ئه‌و هێزه له كوێ جێگیر ده‌كرێن.
جگه له ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار‌و چه‌كی قورس‌و ته‌قه‌مه‌نی، سوپای پاسداران ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لۆدێر‌و ماشینی جادده‌سازی به‌رو ناوچه‌كانی مه‌ریوان گواستۆته‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی رێژیم له نێوان شاره‌كاندا به‌تایبه‌ت له‌نێوان سنه ـ مه‌ریوان‌و مه‌ریوان ـ كامیاران چه‌ندین وێستگه‌ی پشكنینیان دامه‌زراندووه.
پێویست به زیادكردنه پڕچه‌ك كردن‌و میلیتاریزه كردن ته‌نانه‌ت ناو شاره‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه‌و ره‌وتی ئاسایی ژیانی شارنشینان تووشی كێشه كردووه.

له درێژه‌ی مانگرتنی مامۆستایان‌دا قوتابخانه‌كان داخران
له درێژه‌ی مانگرتنی مامۆستایان له چه‌ندین شاری ئێران‌دا، رێكه‌وتی 8ی بانه‌مه‌ڕ، مامۆستایان نه‌چوونه سه‌ر پۆلی وانه‌وتنه‌وه‌و قوتابخانه‌كان داخران. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، زۆربه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی مه‌ریوان‌و سه‌رجه‌م گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی مامۆستایانی ئێران‌دا، له چوونه‌سه‌ر پۆلی وانه‌وتنه‌وه خۆیان بوارد.
هێزه‌كانی رێژیم‌و به‌تایبه‌ت پاراستنی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌وڵیان دا به هه‌ڕه‌شه‌و چاوترسێنكردنی مامۆستایان پێش به‌و مانگرتنه بگرن، به‌ڵام مامۆستایان بێ سه‌رنجدان به هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی رێژیم مانگرتنه‌كه‌یان درێژه پێ داوه‌و شێلگیرانه پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه ره‌واكانیان ده‌كه‌ن.
تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه 80 له سه‌دی قوتابخانه‌كان له ناوچه‌ی مه‌ریواندا داخراون.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایان له شاره‌كانی ره‌شت، ئیسلامشار، كرماشان‌و میاندواودا مانگرتن كه له رێكه‌وتی 7ی بانه‌مه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه. له‌و شارانه‌دا زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان له قۆناخی سه‌ره‌تایی‌یه‌وه تا پێش دانشگایی به ته‌واوی داخراوه.
شایانی باسه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا مامۆستایان مانیان گرتووه‌و به‌رده‌وام مامۆستایانی شاره‌كان تێكه‌ڵ به مانگرتنه‌كه ده‌بن.
ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانش له هه‌واڵێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند، به‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌جاد خاكساری له كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی "حق التدریس"ی له به‌رامبه‌ر پارلمانی شوورای ئیسلامی‌دا، لقی 2ی دادگای شۆڕش بۆ ئازادكردنی ناوبراو داوای بارمته‌ی 50 میلیۆن تمه‌نی كردووه.
سه‌جاد خاكساری له هه‌مبه‌ر ئه‌و بارمته‌یه‌دا‌و ناته‌بابوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه دراوه‌ته پاڵ ناوبراو، ناڕازییه‌و توانایی دانانی ئه‌و بارمته‌یه‌ی نیه.
ناوه‌ندی سێنفیی مامۆستایانی تاران، سه‌جاد خاكساری به ته‌واوی بێ‌تاوان له قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو به زوڵمی چه‌ند به‌رابه‌ر له به‌رامبه‌ر چالاكانی سێنفیدا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.

وتووێژی گۆڤاری "ئاره‌ش" له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی سی ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی رێبه‌ندانی 1357دا
ئاره‌ش: هۆكاره‌كانی راپه‌ڕینی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی ئێران‌و شۆڕشی 1357 بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كیی ئه‌و سه‌رده‌مه چۆن بوو؟
مسته‌فا هیجری: گه‌نده‌ڵیی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری، نه‌بوونی ئازادی، ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت‌و سامانی وڵات له لایه‌ن گرووپێكی چووكه‌ی
گرێدراوی ده‌زگای پاشایه‌تی‌و بێبه‌شیی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌گشتی، له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه ده‌ژمێردرێن كه بواریان خۆش كرد بۆ دروستكردنی كه‌لێن له نێوان گرێدراوانی رێژیمی په‌هله‌وی له لایه‌ك‌و خه‌ڵكی دیكه له‌لایه‌كی‌تره‌وه. ئه‌م كه‌لێنه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ قووڵتر‌و به‌ربڵاوتر بۆوه. ئیسڵاحاتی ئه‌رزی كه سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی چل به‌ڕێوه چوو، هه‌رچه‌ند ماوه‌ی چه‌ند ساڵ هیوای به وه‌رزێران به‌خشی‌و له زوڵم‌و زۆری ده‌ره‌به‌گه‌كان رزگاریان هات،

وتووێژی به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو
پرسیار: كاك حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به‌و كۆنفرانسه‌ی كه له هه‌ولێر ساز ده‌كرێ، بڕیاره ساز بكرێت، راتان چیه، وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. كه ئه‌و كۆنفرانسه قسه له سه‌ر دروستكردنی یه‌ك گوتاری كوردی ده‌كا بۆ هه‌موو پارچه‌كانی‌و دانانی چه‌ك؟
و: حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ئێمه هیچ لایه‌نێكی به‌رپرسیار‌و پێكهێنه‌ری ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئێمه پێوه‌ندییان نه‌گرتووه‌و، نه‌یانگوتووه كه كۆنفرانسێكی ئاوا پێك دێت، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چ ده‌بێ، باسه‌كانی چ ده‌بێ‌و راسپارده‌كانی چ ده‌بن. بۆیه له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێمخۆشه عه‌رزت بكه‌م كه تاكوو ئێستا هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه باس نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بێته سه‌ر ئه‌وه كه، كونفرانسێك بگیرێت كه كورد گوتاری یه‌ك بكات، من پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم كه: ئه‌وه‌ڵه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێوه‌ندی به هه‌موو وڵاتانی دوور‌و نزیكه‌وه هه‌بێ. بۆ ئه‌وه‌یكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت‌و ئه‌و "تجربه‌یه" سه‌ركه‌وتووتر بكا له ئێستاش.









5 كه‌سی مه‌هابادی به‌ناوه‌كانی هیوا پوورمه‌ند، عه‌بدولوه‌هاب فه‌تاحی، قادر قه‌نده، فایه‌ق
رووڕاست‌و حوسێن به‌نگینپوور، كه نزیك به 60 رۆژه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر‌و زیندانی كراون، چاره‌نووسیان هه‌روا ناڕوونه. ده‌وترێت ناوبراوان كه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیم‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ماوه‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ورمێ‌و ماوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباددا بوون.
خوسره‌و كوردپوور، چالاكی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان له وتووێژ له‌گه‌ڵ سرویسی مافه‌كانی مرۆڤی ئاژانسی خه‌به‌ریی موكریان‌دا، له كه‌مته‌رخه‌می‌و بێ‌هه‌ڵوێستی هێندێك له داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤـ له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا له هه‌مبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردن، دادگایی‌و مه‌حكوومییه‌ته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كورده‌كان، به توندی ره‌خنه‌ی گرت.
ناوبراو هه‌روه‌ها، یه‌كێك له هۆیه‌كانی زیاتربوونی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی له كوردستانی ئێران‌دا كه‌مته‌رخه‌میی هێندێك له داكۆكیكاران‌و ئۆرگانه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤـ له قه‌ڵه‌م دا.خوسره‌و كوردپوور، هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، وتی هێدی هێدی ئه‌و گومانه لای به‌هێز ده‌بێت كه له روانگه‌ی ئه‌و داكۆكیكارانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه وه‌ك روانگه‌ی حكوومه‌ت، كورده‌كان هاووڵاتیی غه‌یره‌خودی‌و پله چه‌نده‌م به ئه‌ژمار دێن‌و نابێت له‌وان (كورده‌كان) ته‌نانه‌ت له به‌یانیه‌یه‌كیشدا داكۆكی بكرێت.

به‌رنامه‌كانی"رادیۆ
ده‌نگی
كوردستانی ئێران"
هه‌موو رۆژێ
كاتژمێری 17:00 به‌كاتی
ئورووپای رۆژئاوا، واته
18:30 بهكاتیئێران له‌سه‌ر کانالی
تیشک تیڤی بڵاو ده‌بێته‌وه
.
Satellite:
Hotbird-4
Frequency:
11585 MHz
Polarization:
vertical
Symbol Rate:
27500
FEC:
3/4
Channel: Tishk tv
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر کانالی رادێۆیی GBTS1 رۆژانه ساعت 14:00 به کاتی ئوروپا واته کاتژمێر 15:30 به کاتی ئێران له‌سه‌ر فرکانسی خۆاره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
Satellite:
Hotbird 13East
Frequency:
12596 MHz
Polarization:
Vertical
Symbol Rate:
27500
FEC:
3/4
Channel: GBTS1
به‌هۆی بوونی فیلته‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی سایته‌کان له
نێوخۆی وڵات‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر لهئۆگران و خوێنه‌رانی
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ناتوانن ڕۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیان
بخوێننه‌وه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا
هه‌وڵده‌ده‌ین ڕۆژنامه‌ی کوردستان له‌ڕێگه‌ی
ئیمهیلهوهبۆ خوێنه‌رانی بنێرین
ناو نوسین بۆ رۆژنامه