<$BlogMetaData$> زاگرۆس
        email: kosalan84@gmail.com ـ tel:00964 750 1205229
۱۳۸۶ شهریور ۲۸, چهارشنبه
چوونه‌سه‌ر گڵكۆی‌ شه‌هیدان‌و سه‌ردانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی
به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، خه‌ڵكی‌ شارو ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ 15یه‌مین ساڵڕۆژی‌ شه‌هیدبوونی‌ دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌‌و هاوڕێكانی‌‌و بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی‌ بانگه‌وازی‌ ته‌شكیلاتی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران سه‌ردانی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدانیان كروه‌و چوونه‌ سه‌ر گڵكۆی‌ شه‌هیدان.
چالاكیی‌ ته‌بلیغاتیی‌ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزب له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ كوردستان دا
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزب به‌بۆنه‌ی‌ 15یه‌مین ساڵڕۆژی‌ شه‌هیدبوونی‌ دوكتور سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی‌‌و هاوڕێكانی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغییان له‌ چه‌ند شارو ناوچه‌ی‌ كوردستان دا به‌ڕێوه‌برد. بڵاوكردنه‌ه‌وی‌ تراكت‌و وێنه‌ی‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌‌و نووسینی‌ دروشمی‌ حیزبی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌‌و... به‌شێك له‌ چالاكییه‌ ته‌بلیغییه‌كانی‌ پێك هێناوه‌.
۱۳۸۶ شهریور ۲۷, سه‌شنبه
به‌ڕێوه‌چوونی‌ رێوڕه‌سمی‌ 15یه‌مین ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ میكۆنووس له‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 26ی‌ خه‌رمانانی‌ 1386، له‌ رێوڕه‌سمێك دا به‌ به‌شداریی‌ ئه‌ندامانی‌ رێبه‌ری‌، كادرو پێشمه‌رگه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌كانی‌ حیزب یاد‌و بیره‌وه‌ریی‌ شه‌هیدانی‌ تێرۆری‌ میكۆنووس، دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌، كاك فه‌تاح عه‌بدولی‌، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان‌و نووری‌ دێهكوردی‌ به‌ بۆنه‌ی‌ 15یه‌مین ساڵیادی‌ تێرۆركرانیان له‌لایه‌ن رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ به‌رزراگیرا.له‌ ده‌سپێكی‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا پاش خوێندنی‌ سروودی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و راگرتنی‌ خوله‌كێك بێ‌ده‌نگی‌، په‌یامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزب به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌دنه‌زیف قادری‌، ئه‌ندامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ پێشكه‌ش كرا.

به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكیی‌ ته‌بلیغاتی‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌ی‌ كوردستان دا به‌بۆنه‌ی‌ 15یه‌مین ساڵیادی‌ تێرۆری‌ میكۆنووس

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ نهێنیی‌ حیزب به‌بۆنه‌ی‌ 15یه‌مین ساڵڕۆژی‌ تێرۆركردنی‌ دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌‌و هاوڕێكانی‌ به‌ده‌ست رێژیمی‌ تێرۆریست په‌روه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران له‌ چه‌ند شارو ناوچه‌ی‌ كوردستان دا چالاكیی‌ ته‌بلیغاتییان له‌ جۆری‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ تراكت، بانگه‌وازی‌ PDKI به‌م بۆنه‌وه‌، نووسینی‌ دروشمی‌ حیزبی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌‌و... به‌ڕێوه‌برد.


۱۳۸۶ شهریور ۱۹, دوشنبه
راگه‌یه‌ندراوی‌ كومێسیۆنی‌ ته‌شكیلات به‌ بۆنه‌ی‌ 15هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری‌ شه‌هیدبوونی‌ دوكتور شه‌رفكه‌ندییه‌وه‌
خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ره‌فی‌ كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران!
له‌ به‌ره‌به‌ری‌ 15یه‌مین ساڵڕۆژی‌ تیرۆری‌ ناجوامێرانه‌ی‌ رێبه‌ری‌ زانا‌و لێهاتووی‌ گه‌له‌كه‌مان دوكتور سادقی‌ شه‌رفكه‌ندی‌‌و هاوڕێیانی‌ داین، كه‌ به‌ ده‌ستی‌ ره‌ش‌و چه‌په‌ڵی‌ ئینسانكوژانی‌ رێژیمی‌ دژی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ له‌ ریستۆرانی‌ میكونۆس له‌ برلین تیرۆر كران. ئه‌م جینایه‌ته‌ سامناكه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ 3 ساڵ‌ پێشتر دوكتور قاسملووی‌ ناودار له‌ لایه‌ن دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی‌ وتووێژ تیرۆر كرابوو. رێبه‌رانی‌ رێژیم پێ‌یان وابوو به‌ تیرۆری‌ دوكتور قاسملوو بزووتنه‌وه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران تووشی‌ شكست ده‌بێ‌. به‌ڵام دیتمان قوتابیانی‌ مه‌كته‌بی‌ دوكتور قاسملوو دوای‌ شه‌هیدبوونی‌ ئه‌و رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌ چۆن ئاڵای‌ خه‌باتیان شه‌كاوه‌ راگرت‌و دوژمنانی‌ كوردیان تووشی‌ سه‌رسووڕمان‌و ناهومێدی‌ كرد، بۆیه‌ رێژیم ده‌ستی‌ دایه‌ داڕشتنی‌ پیلانێكی‌ دیكه‌‌و گه‌ڵاڵه‌ی‌ تیرۆری‌ دوكتور شه‌رفكه‌ندییان داڕشت، ئه‌و جاره‌ به‌ خه‌یاڵی‌ خۆیان پێ‌یان وابوو به‌ تیرۆری‌ دوكتور شه‌رفكه‌ندی‌ به‌و ئامانجه‌ كه‌ له‌ تیرۆری‌ دوكتور قاسملوو پێ‌ نه‌گه‌یشتبوون، ده‌گه‌ن.
۱۳۸۶ شهریور ۱۴, چهارشنبه
تراكته‌كانی‌ تایبه‌ت به‌26ی‌ خه‌رمانان، 15هه‌مین ساڵیادی‌ شه‌هیدی‌ بوونی‌ دوكتۆر سادق‌و هاوڕێیانی‌
26ی‌ خه‌رمانانی‌ ئه‌مساڵ‌، 15 ساڵ‌ به‌ سه‌ر تیرۆری‌ هاوڕێی‌ تێكۆشه‌ر‌و ماندووی‌نه‌ناس دوكتور سادقی‌ شه‌رفكه‌ندی‌‌و هاوڕێیانی‌ له‌ ریستۆرانی‌ میكۆنوس له‌ وڵاتی‌ ئاڵمان تێ‌ده‌په‌ڕێ‌. بۆ رێزگرتن له‌ خه‌بات‌و تێكۆشانی‌ شه‌هیدانی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌‌و ریسواكردنی‌ هه‌رچی‌ زیاتری‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ره‌ف‌و ئه‌مه‌گناسی‌ كوردستان، له‌م بۆنه‌یه‌شدا به‌ هاوده‌نگی‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، نه‌فره‌تی‌ خۆیان هه‌رچی‌ زیاتر له‌و رێژیمه‌ تیرۆریست په‌روه‌ره‌ ده‌ر ببڕن‌و جارێكی‌ دیكه‌ بسه‌لمێنن كه‌ پشتیوانانی‌ هه‌میشه‌یی‌ حیزبی‌ دێموكراتن.

Copyright 2007 ©  by ZAGROS .all rights reserved